کوردستان

باخچەلی دانینا بەدیدارەکەی دەم پارتی ‌و ئۆجەلان

نها نیوز – هەواڵەکان

هەرچەندە دەوڵەت باخچەلی، رێبەری مەهەپە هەڕەشەی تورکیا دووپاتدەکاتەوە لەوەی کە پەکەکە یان چەکەکان دابنێن یان خاوەنی چەکەکان دەنێژرێن، بەڵام دیداری دەم پارتی و ئۆجەلانی بە "ئەرێنی" وەسفکرد.

دەوڵەت باخچەلی، رێبەری پارتی جوڵەی نەتەوەیی و هاوبەشی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار (مەهەپە) لەپەیامێکیدا لە سەری ساڵ دەڵێت "دیداری ئەم دواییەی نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و نوێنەرانی دەم پارتی دەتوانێت ئەنجامی ئەرێنی بەدواوە بێت.

باخچەلی کە بەردەوام پاڵپشتی لە سیاسەتی دژی پەکەکە کردووە، لە پەیامی ساڵی نوێی خۆیدا هۆشداریی جیدی داوەتە ئەو رێکخراوە.

لەوبارەیەوە ناوبراو وتویەتی "لە دۆخی ئێستادا، بە گۆڕینی هاوکێشەکان، پەکەکە تەنیا دەتوانێت خەونی هەبوونی بنکەیەکی بەهێزی لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای فورات هەبێت. ئەوان هیچ شوێنێکیان بۆ مانۆڕدان نییە. یان چەکەکانیان بنێژن یان ئەو کەسانەی کە چەکیان بەدەستەوەیە، خۆیان دەنێژرێن.
 
2025-01-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.