دوو منداڵ لە سلێمانی بەهۆی ئاگرەوە گیانیان لەدەستدا
نها نیوز – هەواڵەکان
لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەش برینداربووە خێزانەکە بە نەتەوە عەرەبن.
بەوتەی سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرای نوێ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە بەوهۆیەوە سێ منداڵ بوونەتە قوربانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە دوو لە منداڵەکان گیانیان لەدەستدا کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵە، منداڵێکیشیان سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی کراوە.
ئەو خێزانەی لەنێو ماڵەکەدا نیشتەجێن بە نەتەوە عەرەبن.
|