کوردستان

قوباد تاڵەبانی: با پێکەوە کەموکوڕییەکان چاک بکەین لە پێش هەموویانەوە گوزەرانی خەڵک

نها نیوز – هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، پەیامێکی بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە و نوسیویوتی، "ساڵی نوێ لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت، بەهیوای ئەوەی لەساڵی 2025 دا دەرفەتی بەدیهاتنی زۆر لە ئامانجە دواکەوتووەکانی گەلەکەمان بڕەخسێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەردەم ساڵێکی نوێی هەستیار و یەکلاکەرەوەداین، بۆیە بەهیوام هەموومان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بین و پێکەوە کەموکوڕییەکان چاک بکەین، لە پێش هەموویانەوە گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک کە سەرچاوەی سەرەکی هەموو هێز و دەسەڵاتێکن کە هەیە.

دووبارە پیرۆز بێت. 

2024-12-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.