کەجەکە وادەی ئازادکردنی ئۆجەلانی ئاشکراکرد
نها نیوز – هەواڵەکان
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە راگەیەندراوێکدا وادەی ئازادکردنی رێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئێمە وەک تەڤگەری گەل و ئازادی رایدەگەیەنین، کە پەیامەکەی رێبەرمان کە لە رۆژانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ وەکو مانیفێست وایە، لە ساڵی نوێدا دەبێتە بنەمای خەباتی ئێمە، داوا لە گەلەکەمان، هەموو دۆستان، هەموو پارتە سیاسییەکان و رێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان دەکەین کە پاڵپشتی چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەکەن لەسەر ئەو بنەمایە خەبات بکەن".
کەجەکە زیاتری ئاشکراکرد و وتیشی "بەو بیر و باوەڕیەی کەلە ساڵی نوێدا رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، کێشەی کورد چارەسەر دەبێت، تورکیا و ناوچەکە دیموکراسی دەبن و ئاشتی و سەقامگیری بەسەر ناوچەکەمان و هەموو جیهاندا زاڵ دەبێت، پیرۆزبای ساڵی نوێی سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێ، ژن و رەنجدەران کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین".
دەقی پەیامی کەجەکە :
مرۆڤایەتی و گەلەکەمان دەچێتە ناو ساڵی نوێوە، ساڵی ڕابردوو لە جیهان، ناوچەکەمان و وڵاتەکەماندا جەنگی جیهانی سێیەم هەڵگیرسا و قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە، بۆ ناوچەی دی بڵاوبووەوە و بەردەوام بوو، شەڕەکە بە شێوەیەکی جددی کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤایەتی داناوە، برسێتی، تینوێتی، نەگەیشتن بە چاودێری تەندرووستی، هەژاری، بێکاری و بارودۆخی ژیان زیاتر خراپ بوون.
دەوڵەتی تورکی ستەمکار و قڕکەر، مەرجەکانی جەنگی جیهانی سێیەمی وەک جێگرەوە بەکارهێنا و بۆ تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان هیچ شتێک نەما نەیکات، گۆشەگیرکریی سەر ڕێبەر ئاپۆ، بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی لە دژی گەریلا بەردەوامبوون، قورسترین ئەشکەنجەی لە دژی دەستگیرکراوانی ئازادیدا بەکاردەهێنا، مافە یاساییە گەردوونییەکانی پشتگوێخست و هەموو جۆرە نادادپەروەریەکی ئەنجامدا، فشارەکان لەسەر ژنان بەردەوام بوون، کۆمەڵکوژی، گرتن و دەستدرێژی وەک هەمیشە بەردەوام بوو، بە تایبەتی دانانی قەیوم لە زۆرێک لە شارەوانییەکان کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دیاری کرابوون، دەریخست کە بێتەحومەلییەکی گەورە بەرامبەر بە مافی ژیانی گەلی کورددا هەیە.
لەگەڵ گەشەسەندنی پێشهاتەکانی سووریا، چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریای سەر بە حکومەتی فاشیستی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی قڕکردنی دژی گەلی کورددا، زیاتر لە سەد هەزار خەڵکی ئێمەیان ئاوارە کرد، ژن و منداڵیان کوشتووە.
هێرشەکانی دژی گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادیی کوردستان، لە بنەڕەتدا بەو ئامانجە دەکرێن کە ئیرادە، بەرخۆدان، هیوا و باوەڕی بۆ ژیانێکی ئازاد بشکێنن، ئەو بەرخۆدانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە سەختترین هەلومەرجی گۆشەگیریدا کردی، ئەو بەرخۆدانە قارەمانانەی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرامبەر هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی سوپای تورک کردیان، هەموو پیلانەکانی حکومەتی فاشیستی تێکشکاند، هەموو ئەو ئازادیخوازانەی کە لەم بەرخۆدانەدا شەهید بوون و لە کوردستانیش بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەینەوە، ئێمە لە بناغەی خەباتدا خاوەنداری لە یادی ئەوان دەکەین و باوەڕی خۆمان بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن دەردەبڕین.
بەرخۆدانی گەل، ڕەنجدەران و ژنانی ئێمە کە بە درووشمی “ژن ژیان ئازادت” نیشانیان دا، ڕێگەی نەدا حکومەتی ستەمکار و فاشیست بە ئامانجەکەی بگات، بە تایبەتی هەڵمەتی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” کە تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلەکەمان لەگەڵ دۆستانیان لەسەر ئاستی جیهان ئەنجامیان دا، سنوورەکانی کوردستانی بەزاند و بوو بە جیهانی، بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو تاریکییەی کە دەخولقێنرا، ڕۆڵێکی گەورەی بینی و ئاسۆیەکی گەورەی ئازادیی خوڵقاند.
ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژی ٢٨ـی کانونی یەکەم لە ئیمرالی دیدارێکی لەگەڵ شاندی دەم پارتی ئەنجامدا، ئەم دیدارە لە ئەنجامی هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی و بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان و گەلەکەمان و دۆستانمان لە کوردستان و هەموو جیهان بەڕێوەچوو، لەم دیدارەدا ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەو تاریکییەی کە فەردەکرێت، جارێکی تر بۆچوونە ئەرێنییەکانی، چارەسەری و پێشنیارەکانی کە ئاسۆی فکر فراوانتر دەکەن نیشانسا، هاوکات لەگەڵ چارەسەری کێشەی کورد دیموکراتیکبوونی تورکیایە و چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بە باوەڕی و ئیرادەیەکی زۆرەوە نیشانی دا کە ئاشتییەکی دادپەروەرانە لە هەموو جیهاندا ئەرکێکی بەپەلەیە، بۆگەل، تەڤگەر، ڕەنجدەر، ژنان و هەموو باوەڕ و کولتوورەکان ئاسۆیەکی نوێی ئازادییە، هیوا و باوەڕی بنیات نا، ڕێبەرایەتیمان لە حەوت خاڵدا بۆچوونەکانی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان دیاری کردووە، ئەمەش وامان لێدەکات وەک بزووتنەوە و گەلێک بە ئومێدێکی زیاترەوە لە ساڵی نوێ نزیک ببینەوە و ئەو ئەرکانەی دیاری کردووە کە دەبێت بۆ ئێمە جێبەجێ بکرێن.
ئێمە وەک تەڤگەری گەل و ئازادی ڕایدەگەیەنین، کە پەیامەکەی ڕێبەرمان کە لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ وەکو مانیفێست وایە، لە ساڵی نوێدا دەبێتە بنەمای خەباتی ئێمە، داوا لە گەلەکەمان، هەموو دۆستان، هەموو پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان دەکەین کە پاڵپشتی چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەکەن لەسەر ئەو بنەمایە خەبات بکەن.
بەو بیر و باوەڕیەی کە لە ساڵی نوێدا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، کێشەی کورد چارەسەر دەبێت، تورکیا و ناوچەکە دیموکراسی دەبن و ئاشتی و سەقامگیری بەسەر ناوچەکەمان و هەموو جیهاندا زاڵ دەبێت، پیرۆزبای ساڵی نوێی سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێ، ژن و ڕەنجدەرانکە بۆ ئازادی تێدەکۆشن پیرۆزدەکەین.
|