کوردستان

هەردی سەڵاح بەتوندترین شێوە هێرشیکردە سەر وەزیری تەندروستی هەرێم

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی هێرشدەکاتەسەر د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر و رایدەگەیەنێت "هەموومان بۆ هەڵگرتوون، وەزیری تەندروستی بە سەرۆکی حکومەتەکەشیەوە با جورئەت بکا ئاوا بە ملهوڕی گرێبەستی دادۆشینی خەڵک بکەن و بیدەنە کۆمپانیا خوازراوەکانی خۆیان".

هەردی سەڵاح، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە نوسراوێکدا با ناونیشانی (هەموومان بۆ هەڵگرتوون) دەڵێت "با دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و لیژنەکانی دەست بە کاربن و کابینەی نوێ دابمەزرێ، ئینجا با وەزیری تەندروستی بە سەرۆکی حکومەتەکەشیەوە جورئەت بکا ئاوا بە ملهوڕی گرێبەستی دادۆشینی خەڵک بکەن و بیدەنە کۆمپانیا خوازراوەکانی خۆیان ".

دەشڵێت "با پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی و لیژنەکانی دەست بە کاربن و کابینەی نوێ دروست بێ، ئینجا با وەزیری ناوخۆ بە سەرۆکی حکومەتەکەشیەوە ئاوا بە لووت بەرزی دەسەڵاتی هەموو شتێک بە خۆی بدا و مۆڵەتی جام رەشکردنێک بە جێگرەکەی رەوا نەبینێت".

هەردی سەڵاح ئاماژە بەوەش دەدات، بەڵێن بێت ئەو جارە لەو پەرلەمانە، یان بە تەواوی دەتانکەینە خزمەتکاری خەڵک و راستتان دەکەینەوە، یان تۆڵەی سزادانی چەن ساڵەی ئەو خەڵکەتان لێ دەکەینەوە ".
 
2024-12-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.