بڕیار دراوە ئەمڕۆ تەواوکاری مووچەی مانگی 11 بنێردرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ تەواوکاری مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، و دەشڵێت، گفتوگۆکانی هەردوو حکومەتی هەرێم وعێراق بۆ چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامە.
ڕۆژی دووشەممە، 30-12-2024، شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "گفتوگۆکانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "هەفتەی ڕابردوو بڕیار درا ئەمڕۆ دووشەممە، 30-12-2024، تەواوکاری مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت".
لەبارەی مووچەی مانگی 12وە ڕایگەیاند: "تاوەکوو ئێستە مووچەی مانگی 12ـی هەموو دامودەزگاکانی عێراقیش نەدراوە (نەک تەنها هەرێمی کوردستان) و کێشەی سیوولەی نەقدی هەیە. بەوتەی شاخەوان عەبدوڵلا.
|