کوردستان

ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هەسەدە و گروپە چەکداریەکانی نزیک لە تورکیا بەردەوامە

نها نیوز – هەواڵەکان 

ماوەی نزیکەی مانگێکە ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆنتڕۆڵکردووە لەگەڵ کوتلە چەکدارەکانی نزیک تورکیا بەردەوامە.

لە ئێستادا بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوولا فراوانتر بوون و تەل تەمر لە حەسەکە کەوتووەتە ناوەڕستی هێڵی ئاگری شەڕەکە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایانکردووە، چەکدارانی کورد 3 هێرشیان بەرەو لادێکانی شاری "سێرێ کانیێ" ئەنجامداوە و 4 چەکداری نزیک لە گروپەکانی تورکیایان کوشتووە.

ڕێگایەکیان بۆ چەکدارانی سووریا و بنەماڵەکانیان کردووەتەوە کە ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان.

لە هەمان کاتدا لە لادێکانی مەنبەج لە نزیک شارۆچکەی ئەبو قەلقال و گوندەکانی نزیک بەنداوی تیشرین و پردی "قەرەقۆزاک" پێکدادان بەردەوامی هەیە.

ئەمەریکا لە چوارچێوەی ئەرکەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری گەڕانەوەی داعش پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات لە سووریا.

لەکاتێکدا تورکیا ئەو هێزە زۆرینە کوردیانەی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بە تیرۆریست پۆلێنیان دەکات و  زیاتر لە جارێک جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو هێزانە قبوڵ ناکات کە بە گروپی تیرۆریستی لە سنوورەکانی خۆیدا وەسفی کردووە.

سەبارەت بە ئەحمەد شەرع، کە ئێستا سەرۆکایەتی ئیدارەی سیاسی نوێی دیمەشق دەکات، دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکدا دووپاتی کردەوە، هێزە کوردیەکان دەچنە ناو وەزارەتی بەرگری و هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە دواتر پێشنیارەکە لە لایەن هەسەدەوە پێشوازی لێکرا.

جێگای سەرنجە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە شەڕڤانانی کورد ڕووبەڕووی هێرشێک بوونەتەوە کە لەلایەن کوتلە لایەنگرەکانی تورکیاوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکردبوو، کە ناوچەی ستراتیجی تەلریفعەت (باکور) و شاری مەنبەج (باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا)یان کۆنترۆڵکرد.

2024-12-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.