كاتی پێدانی كارەبا بۆ رۆژانی سەری ساڵ راگەیەندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەو بڕە بەرهەمەی لەبەردەستدایە، رۆژانە 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت و بۆ سەری ساڵیش بەهەمان شێوە دەبێت.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی ئاشکرای دەکات "بەپێی ئەو بڕە بەرهەمەی کارەبا، کە لەبەردەستدایە رۆژانە 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و ئەو بڕە كارەبایەی، كە هەیە دابەشدەكرێت".
ناوبراو رونیشیکردەوە "بۆ سەری ساڵ بەهەمان بەرنامەی رۆژانی ئاسایی كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت، كەلە ئێستادا 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبا دابیندەكرێت".
|