ئەحمەد شەرع: کورد بەشێک دەبێت لە حکومەتی نوێی سووریا
نها نیوز - هەواڵەکان
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا ئاشکرایکردووە، کورد بەشێکی سەرەکی دەبن لە بنیاتنانەوەی سووریای نوێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29 کانونی یەکەم، 2024،ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا ڕایگەیاند: "وەزارەتی بەرگری سووریا هێزە کوردییەکان دەهێنێتە ڕیزەکانی خۆی".
ئاماژەی بەوەشکرد: "کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە پێکهاتەکانی سووریا".
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "ناهێڵین سووریا ببێتە شوێنی هێرشەکانی پەکەکە".
دەشڵێت، "دابەشکردنی سووریا و فیدراڵی بە هیچ شێوەیەک ڕوونادات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان "لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دانوستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا".
|