راگەیەندراوى کۆبونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی شاندى دەم پارتى چوونە زیندانى ئیمراڵى، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، "عەبدوڵا ئۆجەلان تەندروستى باش بووە و هەڵسەنگاندنەکانی بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون".
لە ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتیدا هاتووە، تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان – پەکەکە باش بووە و ورەی بەرز بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، عەبدوڵا ئۆجەلان، داوای بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد و تورکی کردووە و وتویەتی، "بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد و تورک بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە".
باس لەوەشکراوە، ئۆجەلان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بانگەوازێک بە مەبەستنی گەیاندنی بۆچوونەکانی بڵاوبکاتەوە.
|