کوردستان

بەغدا بۆ ناردنی مووچە داواى داهاتە نانەوتییەکانى هەرێم دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان 

تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق، بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان خەتابار دەکات بۆ نەناردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12.

میدیایی یەکێتیی لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردووە، بەغدا لەمانگى حەوتى ئەمساڵەوە هەموو مانگێک هۆشداریى داوەتە وەزارەتى دارایى حکومەتى کاربەڕێکەر، کە داهاتى نانەوتیى مانگانە بنێرن تاوەکو گرفت بۆ ناردنى مووچە دروست نەبێت، بەڵام هەرێمى کوردستان نەیناردووە".

بە پێی زانیاریەکان وەزیرى دارایى عێراق، خەرجکردنى پارەى مووچەى مانگى 12 و تەواوکاریى مووچەى مانگى 11ـى بەستووەتەوە بە رەوانەکردنى داهاتى نانەوتیى شەش مانگى دووەمى ئەمساڵ، لەلایەن حكومەتى هەرێمى کوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خەرجکردنى مووچە، هەوڵ و فشارى سیاسیى پێویستە لە ئاستى باڵاى هەرێمى کوردستان، بۆیە  تا ئێستا بۆچوونى تەیف سامى ئەوەیە، حکومەتى کاربەڕێکەر داهاتى نانەوتیى رەوانەى بەغدا بکات، ئەویش ئامادەیە مووچەى مانگى 12 و تەواوکاریى مانگى 11ـى خەرج بکات.

2024-12-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.