هەسەدە وەڵامی هەڕەشەکانی تورکیا دەداتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بەرپرسێکی باڵای (هەسەدە) وەڵامی هەڕەشەکانی ئەردۆغان دەداتەوە و دەڵێت "هەڕەشەکان هەوڵێکە بۆ ترساندنی دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.
فەرهاد شامی، بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە میدیا عەرەبییەکانی وتووە "ئامانج لە قسەکانی ئەردۆغان هەوڵ بۆ ترساندنی دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە".
شامی وتوشیەتی "ئەو شێوەی قسەکردنەی ئەردۆغان، پەیامێکی روونی تیرۆریستیی".
بەرپرسە باڵاکەی (هەسەدە) ئەوەشی خستووەتە روو، تەنیا ئامانج لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکراتی نییە، بەڵکو "ئامانجی سەرجەم خەڵکی کورد و سوریایەکانن کە زۆر ئازاریان لە هێرشەکانی تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا و داعش و سوپای ئازادی سوریا چێشتووە".
ئەمەش لەکاتێکیدا، رۆژی چوارشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی وڵاتەکەی هەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر چەکدارانی کورد لە سوریا چەکەکاینیان دانێن، ئەو لە خاکی سوریا دەنێژرێن.
|