شاندی دەمپارتی سەردانی ئۆجەلان دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
میدیاى تورکیا بڵاویکردەوە، داواکارى دەمپارتى بۆ سەردانى عەبدوڵا ئۆجالان پەسەندکراوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەی شاندێکى پارتەکە سەردانى دوورگەى ئیمراڵى بکات.
بەگوێرەی رۆژنامەی سەباح کە نزیکە لە حکومەتی تورکیا، شاندەکەى دەمپارتى پێکدێن لە سری سوورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری دەمپارتی لە بازنەی ئیستەنبوڵ و پەرورین بوڵدان پەرلەمانتاری دەمپارتی لە بازنەی وان.
لەدواى شکستهێنانى پرۆسەى ئاشتى لە ساڵى 2015 ئەمە یەکەم سەردانى شاندى سیاسی پارتە کوردییەکانە بۆ لاى ئۆجالان کە نزیکەى 25 ساڵە لە دوورگەى ئیمراڵى زیندانیکراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکى مەهەپە و هاوپەیمانی ئەردۆغان دەستپێشخەرییەکی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی راگەیاندووە و داوایکرد گفتوگۆ لەنێوان دەمپارتى و ئۆجالان دەستپێبکات.
|