نها نیوز – هەواڵەکان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی يەكگرتوو "بەلاغی" کۆتایی کۆبونەوەی سەرکردایەتی بڵاو دەکاتەوە و تیایدا رۆژانی (27-28)ی ئەم مانگە كۆنگرە دەبەستێت لە هەولێر.
هەروەها ئاشکراشیکردووە "هیوادارین بتوانین نوێكردنه‌وه و گۆڕانكارى پێویست بهێنینه‌كایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان وه‌ك هێزێكى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى میانه‌ڕه‌و، هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر و پێشكه‌وتووتر بهاوێت و رۆڵى كاریگه‌رى خۆى ببینێت له ئه‌نجامدانى چاكسازى ڕیشه‌یی له‌م هه‌رێمه‌دا".
دەقی به‌لاغى كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌لاغى كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى
یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان
ڕۆژى سێ شه‌ممه 24/12/2024 ئه‌نجومه‌نى سه‌ركرادیه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان دوا كۆبوونه‌وه‌ى خولى هه‌شته‌مى خۆى گرێدا.
* له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار‌و راسپارده‌ى پێویست له باره‌ى دوا ئاماده‌كاریه‌كان بۆ كۆنگره‌ى نۆیه‌مى حیزب وه‌رگیرا، به تایبه‌تى په‌سه‌ندكردنى لیستى پاڵێوراوان بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و ده‌سته‌ى باڵاى چاودێرى خولى داهاتوو له‌گه‌ڵ میكانیزمى ڕێكخستنى لیسته‌كان و چۆنیه‌تى ده‌نگدان، به مه‌به‌ستى هێنانه‌دى هاوسه‌نگى گونجاو له سه‌ر ئاستى ده‌ڤه‌ره‌كان، هه‌روه‌ك چۆنێتى به‌ڕێوه‌بردنى دانیشتنه‌كانى كۆنگره به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه.
* له ته‌وه‌ره‌یه‌كى تر‌ى كۆبوونوه‌كه‌دا بارودۆخى گشتى هه‌رێم و ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى وڵاتى سوریا بیروڕایان له باره‌وه ئاڵوگۆڕكرا:
+ سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانى سوریا‌و ڕوخانى ڕ‌ژێمى دیكتاتۆرى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌سه‌د له لایه‌ن گروپه شۆرشگێره‌كانى گه‌لى سوریاوه، سه‌ركردایه‌تى پێخۆشحاڵى خۆى دوپاتكرده‌وه بۆ روخانى ئه‌و ڕژێمه سته‌مكاره‌ى كه به ئاگرو ئاسن و داپلۆسینى دڕندانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى خۆى ده‌كرد، هیواى خواست كه هێزه سیاسی و شۆرشگێره‌كانى ئه‌و وڵاته له سایه‌ى ئازادى و دیموكرارسی و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌دا، بتوانن سیسته‌مێكى حوكمڕانى دادپه‌روه‌رانه بۆ خۆیان دابمه‌زرێنن كه هه‌موو پێكهاته‌كانى ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ له خۆ بگرێت.
+ هه‌ر له‌و بواره‌دا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى جه‌ختى كرده‌وه له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى گه‌لى كورد له ڕۆژئاواى كوردستان به شێوه‌یه‌كى دیموكراتیانه‌و به ڕێگاى دیالۆگ و دانوستاندنى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وایانى نوێ، به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو ئاڕاسته سیاسیه‌كانى رۆژئاوا له چوارچێوه‌یه‌كى پێكه‌وه گونجاو‌دا به‌شدار بن له بنیاتنانه‌وه‌و به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه كوردیه‌كاندا.. هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى داوایكرد كێشه‌كانى نێوان ڕۆژئاوا‌و ده‌وڵه‌تى توركیاى دراوسێ به ڕێگاى ئاشتیانه‌و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت و ناوچه‌كه به دوور بگیرێت له به كارهێنانى هێزو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى.
+ له لایه‌كى تره‌وه كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى بارودۆخى هه‌رێمى كورردستانى دواى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه تاوتوێكرد و داوایكرد كه به زووترین كات ڕێگا خۆش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنى بۆ بكرێت و په‌رله‌مان بتوانێت درێژه به دانیشتنه‌كانى بدات و ڕۆڵى ته‌شریعى و چاودێرى خۆى به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ك سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو به پێویستى ده‌زانێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم په‌ند له ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه وه‌ربگرن و ده‌ست هه‌ڵبگرن له گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى بێ سنور‌و برسیكردنى خه‌ڵكى كوردستان و زه‌مینه ساز بكه‌ن بۆ ئه‌نجدامدانى چاكسازى ریشه‌یی له سیسته‌مى حوكمڕانى هه‌رێم دا، بۆ ئه‌وه‌ى له پێگه‌یه‌كى سیاسی به‌هێزه‌وه مامه‌ڵه‌ى پێویست له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدرال بكه‌ن و بتوانن ناوچه‌كانى مادده‌ى/140 بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ك دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌ركى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدایه پرسی موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌وه زیاتر كێشه بۆ خه‌ڵكى كوردستان دروست نه‌كه‌ن.
* له كۆتایی دا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى هیواى خواست كۆنگره‌ى نۆیه‌مى حیزب كه بڕیاره له ڕۆژانى 27و28ى ئه‌م مانگه‌دا ساز بكرێت له هه‌ولێر، كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانێت نوێكردنه‌وه‌و گۆڕانكارى پێویست بهێنێته‌كایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان وه‌ك هێزێكى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى میانه‌ڕه‌و، هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شترو پێشكه‌وتووتر بهاوێت و ڕۆڵى كاریگه‌رى خۆى ببینێت له ئه‌نجامدانى چاكسازى ڕیشه‌یی له‌م هه‌رێمه‌دا.
هه‌ر له‌و میانه‌دا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانى حیزب و تێكڕاى خوشكان و برایان و ڕێكخستنه‌كانى كرد كه له ماوه‌ى خولى رابردوودا ماندونه‌ناسانه كاریان كردووه بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى خۆیان و له هه‌موو بواره‌كاندا خزمه‌تى گه‌وره‌یان به كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى كردووه.
جارێكى تر دوعاى قبوڵ و لێخۆشبوو‌ن له خواى په‌روه‌ردگار بۆ خۆمان و هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین...
خواى گه‌وره پشتیوان و ڕێ نیشانده‌رمان بێت
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى
یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان
24/12/2024