کوردستان

ئەنەکەسە بەجدی بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەسەدە هاتە خەت

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) رایدەگەیەنێت، ئیرادەی رێککەوتنیان لەگەڵ هەسەدە جدییە.

سلێمان ئۆسۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) بە میدیای پارتی دەڵێت "ئیرادەی رێککەوتنمان لەگەڵ هەسەدە هەیە و ئێمە جدین لەسەر ئەو بابەتە".

ئۆسۆ وتیشی "دەیان خاڵی ناکۆکمان لەگەڵ هەسەدە هەن، بەڵام دەکرێ چارەسەر بکرێن".
 
سەرۆکی (ئەنەکەسە) ئاماژەی بەوەشدا "دانوستاندن لە تیڤییەکانەوە لێکمان دووردەخاتەوە، دەبێ هێزە ئەمنیەکانی رۆژئاوا خەڵکی خۆجێیی بن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەپێناو رێگری لە هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ، بەرەی کوردستانی سوریا، پەیامێکی حەوت خاڵی ئاراستەی هەسەدە کرد و داوای لێکرد پێکەوە شاندێک بۆ سەردانی دیمەشق پێکبهێنن.

 
2024-12-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.