کوردستان

ئەردۆغان هۆشداری توند دەداتە هەسەدە و دەڵێت: "بە چەکەکانتانەوە دەتاننێژین".

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک کۆماری تورکیا، دووپاتی کردەوە، وڵاتەکەی سوورە لە گەیشتن بە ئامانجی خۆی، ئەویش ئەوەیە تورکیا بۆ داهاتوو دوور بخاتەوە لە تیرۆر، دەڵێت، "ئەم کارە بە بەکارهێنانی هەموو ئەو ئامرازانەی لەبەردەستی دەوڵەتدایە ئەنجام دەدرێت".

ڕۆژی چوارشەممە، 25 کانونی یەکەم، 2024، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لێدوانێکیدا وتی: "یان چەکدارە کوردەکان لە سووریا چەکەکانیان دادەنێن، یان بە چەکەکانیانەوە لە خاکی سوریادا دەنێژرێن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئەو گروپانەی کە ئەنقەرە بە تیرۆریست پۆلێنی دەکات بەردەوام دەبن تا سەقامگیرییەکی تەواو بەدی دێت.

ئەوەشی خستتوەتەڕوو، تورکیا بە نیازە بەم نزیکانە کونسوڵخانەی خۆی لە شاری حەلەبی سووریا بکاتەوە، ئەمەش هەنگاوێکە و  ڕەنگدانەوەی ئەنقەرەیە بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی دیپلۆماسی خۆی لە سووریا لە نێوان پەرەسەندنی ڕووداوەکان.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە دژی کوتلە کوردییەکان لە باکووری سووریا پەرەی سەندووە.

2024-12-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.