کوردستان لە بودجەی 2024 چەندی وەرگرتووە و چەندی بۆ مووچە بووە؟
نها نیوز – هەواڵەکان
پسپۆڕ و شارەزایەکی ئابووری عێراق ئاشکرایکردووە، عێراق تائێستا لە بودجەی گشتی ساڵی 2024، واتا تا مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، هەرێمی کوردستان بڕی 10 ترلیۆن و 901 هەزار دیناری لە بودجەی گشتیی ساڵی 2024، لە بەغدا وەرگرتووە، دەشڵێت، "لەو بڕە پارەیە 7 ترلیۆن و 687 هەزار دیناری بۆ مووچە بووە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، نەبیل مەرسومی، پسپۆڕ و شارەزای ئابووری عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان بڕی 10 ترلیۆن و 901 هەزار دیناری لە بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 تا مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو وەرگرتووە، لەو بڕە 7 ترلیۆن و 687 دیناری بۆ مووچە بووە، دەڵێت، "لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا نەدراوە لە کاتێکدا پارەی تەواوی لە ژێردەست دابووە".
پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە یەکێک لە دیارترین کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دادەنرێت، بەو پێیەی حکومەتی عێراق جەخت لەسەر پێویستی ڕادەستکردنی نەوتی هەولێر بە بەغدا دەکاتەوە و لە ڕێگەی ئەوەوە هەناردە بکرێت، لە کاتێکدا حکومەتی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە ئەمەش بووەتە هۆی بڕینی مووچەی بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێم.
|