هێزەکانی ئەمریکا "بۆ هەمیشە" لە کۆبانی جێگیر بوون
نها نیوز – هەواڵەکان
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بۆ هەمیشە لە باڵەخانەیەکی شاری "کۆبانی" کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکە جێگیربوون.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وتەبێژی پنتاگۆن ئاشکرای کرد، دوو هەزار سەرباز لە سووریا هەن، کە ژمارەکە زیاترە لەو ژمارەیەی پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە 900 سەرباز بوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێزانە پێش کەوتنی بەشار ئەسەد لە 8ـی کانوونی دووەمدا ئامادەبوون.
ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەی کە لە ساڵی 2014 بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکیهێنابوو، هێزەکانی لە عێراق و سووریا جێگیر کردووە.
|