وەزارەتی ناوخۆی عێراق ستایشی ئاسایشی سلێمانی دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
حسێن تەمیمی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، ستایشی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانی لە سلێمانی دەکات بۆ هاریكاری و هەماهەنگی پتەو لە نێوان بەڕێوەرایەتییەكەیان و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە سلێمانی و دەڵێت، "ئەو هاریكارییەش هۆكارێك بووە بۆ رێگری لەبڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و توانیومانە پێكەوە تۆمەتبارانی دۆسێیەكانی تایبەت بەماددە هۆشبەرەكان بەسزا بگەیەنین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهاوكاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە سلێمانی دەست بەسەر سەدان كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوەو چەندین گرووپی بازرگانیش بەو ماددانەوە هەڵوەشێندراونەتەوە.
|