کوردستان

مەزڵوم عەبدی لەسەر بەئیسلامیکردنی سوریا هۆشداری بەپەلە دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، بەئیسلامیکردنی سوریا هەڕەشەیە بۆسەر فرەچەشنیی ئاینی و کلتووری لە وڵاتەکەدا.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی حوڕە، هۆشداری دەدات لەهەر پرۆژەیەک بیەوێت سوریا بەئیسلامی بکات، عەبدی داواش دەکات، داهاتووی سوریا لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانیی نێوان هەموو ئاین و پێکهاتەکان دابمەزرێنرێت.

ئەو فەرماندەی هەسەدە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوان چارەسەری ئاشتییانەیان بۆ سوریا دەوێت و کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ تەحریری شام دەکەنەوە بۆ ئەوەی هیچ پێکدادانێک لەنێوانیاندا روونەدات.

"هێشتا دانوستانمان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا نەکردووە، بەڵام کاری لەپێشینەمان لەئێستادا، فەراهەمکردنی کەشێکە تێیدا هەموو پێکهاتەکانی سوریا پارێزراو بێت". مەزڵوم عەبدی وای وت
2024-12-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.