کوردستان

مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئەنەکەسە رێککەوتن

نها نیوز – هەواڵەکان

هەسەدە بەیاننامەیەکی لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکانی هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوا بڵاوکردەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەکەیدا رایدەگەیەنێت "بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کۆبوونەوەیەک لەنێوان فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد (ئەنەکەسە) لە سوریا بەڕێوەچوو، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بنیاتنانی پێگەیەکی یەکگرتووی کورد لە سوریای نوێ".

بەپێی بایاننامەکە، هەردوولا رێککەوتون لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی کۆبونەوەکان و خێراکردنی چارەسەرکردنی گرفتەکان و ئەو پرسانەی کە ناکۆکییان لەسەرە.
 
2024-12-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.