کوردستان

ئەمریکا متمانەی بە تورکیا نەماوە و پشتیوانییەکانی بۆ هەسەدە چڕکردەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

شرۆڤەکارێكی تورکی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا متمانەی بە میلیشیاكانی سەربە تورکیا نییە و بەمەش بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی "هەسەدە".

جەواد کۆک، شرۆڤەکاری سیاسی تورکیا بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە "واشنتۆن بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، چونکە متمانەی بە میلیشیاكانی سەربە توركیا نییە".

وتوشیەتی "هەسەدە کە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکات، "هێزی شایستەترینە" بۆ متمانەی ئەمریکا".

هەروەها جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دوێنێ یەکشەممە ئاشکرایکرد، کە کورد لە سوریا، باشترین هاوبەشن بۆ ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا.

جگە لەوەش، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بڕیاریدا 147 ملیۆن دۆلار لە چوارچێوەی بودجەی بەرگری ساڵی 2025 بۆ پاڵپشتیکردنی "هەسەدە" تەرخان بکات.
 
2024-12-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.