بکوژی کەسەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دستگیرکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەگەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی شەڕەچەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا روویدا و لە ئەنجامدا كەسێک بەچەقۆ كوژراو كەسێكی دیکە برینداربوو، ئەمڕۆ بکوژی کەسەکە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی قوولەرەیسی شاری سلێمانی شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژراو كەسێكی تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو كەشفو هێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵنەوەكان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو دەستیپێكرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەی كەمتر لە دوو كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەئێستادا تۆمەتبار (ع، أ، ع ) لەدایكبووی 2001 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵنەوەكان بەردەوامە".
|