ژمارەیەک چەکداری نزیک لە تورکیا خۆیان ڕادەستی هەسەدە کرد
نها نیوز – هەواڵەکان
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایانکردووە، نزیکەی 400 چەکداری سەر بەگرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە منبج بڕیاریانداوە دژی هەسەدە شەڕ نەکەن.
ماڵپەڕی عەفرین پۆست لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، ژمارەیەک چەکدار کە نزیک بوون لە گروپەکانی سەر بە تورکیا بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، و دواتر دەستەی تەحریری شام رێگەی پێداون بگەڕێنەوە بۆ حمس و حەما.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چەکدارانە پێشتر سەربە گروپەکانی حەمزات و عەمشات بوون و لەنێو ریزی سوپای نیشتیمانیی سووریای هاوپەیمانی تورکیا بوون.
بەپێی زانیاریەکان ئەو چەکدارانە ماوەی 13 ڕۆژە لەگەڵ هەسەدە لە شەردان لە بەنداوی تشرین، بەڵام دواتر بڕیاری چەکدانانیان دا و شەڕیان دژی هەسەدە راگرت.
|