پشووی سەری ساڵ دیاریکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ڕۆژانی پشووی بۆ سەری ساڵ دیاریکرد بۆ سەرجەم داموودەزگان.
حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان بۆ پشووی سەری ساڵ ڕایگەیاندووە، لە رۆژی چوارشەممە 25ی 12ی 2024 تا رۆژی پێنجشەممە 2ی 1ی 2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممە 5ی 1ی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
|