شایستەی دارایی سێ مانگی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
بڕیارە ئەمڕۆ شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگەکانی 7 و 8 دابەشبکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پێی ڕاگەیاندوون کە لە هەوڵدان ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 10ـش دابەشبکرێت.
|