نها چۆنیەتی رووداوی تەقەکردنەکەی نزیک ماڵی شێخ نەهرۆ ئاشکرا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگەی نێوان (سلێمانی - کەرکوک) نزیک ماڵی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی شەڕە تەقە روویدا، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار چۆنیەتی رووداوەکە بۆ نها نیوز دەخاتە روو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە رووداوەکەی بینیوە تایبەت بە نها نیوز رایگەیاند "رووداوەکە لەژێر پردەکەی لای ماڵ شێخ نەهرۆ روویداوە و پێی دەڵێن؛ پێچەکەی لای ماڵ شێخ نەهرۆ، دوو ئۆتۆمبێل بووە ئۆتۆمبێلێکیان کوڕ و باوکێکی تێدا بووە، باوکەکە ئاسایشە و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی کامیریدا شکاندووەتەوە".
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد "بۆ ئەو مەبەستە کامیریەکەش لەبەردەم شەقامی شەستیەکە بەردەمی لێگرتوون و پاشان ئاسایش و کوڕەکەی دابەزیون، بەهۆیەوە دوو فیشەک دەنێت بە رانیانەوە و قاچیان دەشکێنێت، دواتر تەقەکەرەکە هەڵدێت".
سەرچاوە ئاگادارەکەی کە بۆ نها قسەیکردووە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دوو بریندارە لەئێستادا لە نەخۆشخانەن و چارەسەر وەردەگرن، "برینەکانیان سوکە و رانیان پێکراوە".
|