پێکهێنانی کابینەی دەیەم نزیکە و دوای سەری ساڵ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى ئاماژە بەوە دەکات کە دوای سه‌ری ساڵ پارتى و حزبەکەی جارێکی تر کۆدەبنەوە.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتى یەکێتى له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی شاندی یه‌كێتی و پارتی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت وتی "هه‌ردوولا لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شنوسێك ئاماده بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت".
وتیشى "دۆخی ناوچه‌كه واده‌خوازێت كه هه‌ندێك كۆبونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگییه‌ك هه‌بێت".
دوێنێش نوسینگەى سەرۆکى یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانى لە بەغدا چەند کۆبونەوە و دیدارێکى هەبووە و وتویەتى؛ جەخت لە هەڵوێستەکانی رابردوویان دەکەنەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار و دادپەروەر.
|