کوردستان

سیسته‌می غازی ماڵێك ته‌قییه‌وه‌ و شەش کە بوونە قوربانی

نها نیوز – هەواڵەکان

بەهۆی تەقینی سیستمی غاز لە گەرمیان کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەسیش دیکەش برینداربوون.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندی مەحمود قەجەری سەر بە ناحیەی قۆرەتوو، شەش بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی تەقینی سیستمی غازەوە بەشێکی جەستەیان سووتابوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانیلەدەستداوە.

دەشڵێت، بەهۆی ڕووداوەکەوە باوکێک و برایەکی لەگەڵ دوو خوشکی برینداربوون، ئێستا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت.

لە ئێستادا پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و لەسەر هۆکاری رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.