نها نیوز – هەواڵەکان
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئامادەیی و نیەت پاکی خۆیان بۆ هەموو لایەنەکان دەربڕیوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکانی ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام دەڵێن "هەمیشە ئامادەن بەرگری لە ناوچەکانیان بکەن".
فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕایگەیاندووە، سەرکردایەتی سیاسی و سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، و ئەمریکا بەتایبەتی، کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکانی پەرەسەندنی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان بە ڕێگەی دیپلۆماسی لە هەوڵێان بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەگەڵ هاوبەشەکان، و پاڵنانی تورکیا بۆ ئەوەی لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت، بەو مەرجەی نیازپاکی نیشان بدات بە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئەو شار و گوندانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنترۆڵکراون.
هێمای بۆ ئەوەش کردوە کە "هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی نزیکی ئەو ئاگربەستەیان پێشێل کرد کە بە نێوەندگیری ئەمەریکا بوو، دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە نزیک ناوچەکانی پردی قەرە قۆزاک لە باشووری کۆبانی، کە شاهیدی پێکدادانی توندوتیژ بووین.
شامی دەڵێت، "هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاگربەستەکەیان قبوڵکرد بە ئامانجی پێدانی کات بە ئەمریکا و زلهێزە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام هەمیشە ئامادەن بەرگری لە ناوچەکانیان بکەن".
هاوکات، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و کوتلە لایەنگرەکانی تورکیای ڕاگەیاند، کە لە نیوەی شەوی چوارشەممەی ڕابردووەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.