کوردستان

هەسەدە گورزێکی کوشندەی لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک تورکیادا

نها نیوز – هەواڵەکان

هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاشکرایکردووە، لە منبج بەهۆی شەڕوو پێکدادانەکانەوە لە نزیک بەنداوی تشرین و ناوچەکانی 35 ئەندامی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون.

ئەنجوومەنی سەربازی منبجی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاندووە،، ئەمڕۆ شەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە نزیک بەنداوی تشرین و ناوچەکانی دەوروبەری بەرەنگاری چەند هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بوونەتەوە و 35 ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کوژران، ئەوە جگە لەوەی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەک و جبەخانەدا گرتووە.

ئاماژە بەوەشکردوە، گروپە چەکدارەکان هێرشیان بە تانک و زرێپۆش و پشتیوانی هێزی ئاسمانی تورکیا بووە، بەڵام هێزەکانیان توانیویانە 35 چەکدرایان لێبکوژن و دەیانی دیکە برینداربکەن.

هاوکات بەهۆی ئەو هێرشەوە تانکێک و دوو زرێپۆشی گرووپە چەکدارەکان تێکشکێنراوە و دەستیانگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و بڕێک چەک و جبەخانە.

10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.