کوردستان

مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی شۆکهێنەر دەخاتە بەردەم تورکیا

نها نیوز – هەواڵەکان

فەرماندەی هەسەدە پێشنیارێکی هەمیشەیی دەخاتە بەردەم تورکیا و دەڵێت، لەبەرامبەر ئاگربەستی هەمیشەیی لەگەڵ ئەنقەرە کۆبانێ رادەستی هێزی ئاسایشی ناوخۆیی و بەچاودێری ئەمریکا دەکەن.

مەزڵوم عەبدی (کۆبانێ) فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ رۆیتەرز ئاماژە بە کشانەوەی هەموو شەڕڤانانی کوردی لە خاکی سوریا دەکات، ئەویش لەبەرامبەر ئەگەری رێککەوتنی ئاگربەستی یەکجاری لەگەڵ تورکیا، هاوکات ئاشکراشی دەکات، هێزەکانی کوردی سوریا ئامادەن بەڕێوەبەریی کۆبانێ رادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بە چاودێریی ئەمریکا بکەن.

عەبدی لە گتوگۆکەیەدا لەگەڵ رۆیتەرز نەیشاردووەتەوە کە کوردەکان لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پاڵپشتی لە کوردەکانی سوریا ئاگاداری هێزەکانی سوریای دیموکرات بوونە و ئەمە بووەتە بیانوویەک بەدەستی تورکیاوە بۆ کردنە ئامانجی کوردەکانی سوریا.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتیشی "هێزەکانی پەکەکەش لەوبارەیەوە یارمەتیان داوین، بەڵام هەسەدە هیچ پەیوەندیەکی بە پەکەکەوە نییە و دوای ئاگربەست ئەوانیش دەنێردرێنەوە بۆ خاک و وڵاتی خۆیان".
 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.