قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پەیامێکی هاوخەمی بەهۆی کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بڵاوکردەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەپێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندووە "بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو کاک بەهرۆز قەشانی، زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی (بەهرۆز حەمەساڵح فەقێ رەشید قەشانی)م بیست".
وتوشیەتی "کۆچکردوو بەهرۆز قەشانی، کەسایەتیەکی شارەزا و دڵسۆزی شار بوو کە لەماوەی كاركردنیدا لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەک کەسێکی خەمخۆر و لێهاتوو ئەرکی خۆی بەجێگەیاند".
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە "بۆ ئەم خەمە هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
|