هەڵوێستی نوێی ئەمریکا لەبارەی کوردانی ڕۆژئاوا
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە، پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئاگربەست لە باکوری سوریا هێشتا لە شوێنی خۆیدایە و ئێمە کارێکی زۆر دەکەین بۆ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ دۆزینەوەی ئۆستین تایس، لەگەڵ هەموو گرووپەکانی سووریا بە دەستەی تەحریری شامیشەوە پەیوەندی دەکەن.
جەختیشیکردووەتەوە، پشتیوانی لە وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان دەکەن لە سەرتاسەری سوریا.
جێگای سەرنجە، فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە 8ی کانونی یەکەمی 2024، لە ڕێگەی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریاوە، "رزگارکردنی دیمەشق و ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد"یان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکانی چوونە ناو پایتەخت، دواتر ڕوسیا پێدانی مافی پەنابەری ڕاگەیاند بۆ ئەسەد و بنەماڵەکەی.
|