کوردستان

ڕێبوار تەها كێشەی خوێندكارانی كوردی لە كەركوك چارەسەركرد

نها نیوز – هەواڵەکان 

دوای ئەوەی پارێزگاری کەرکوک پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق  ئەنجامدا كێشەی خوێندكارە كوردەكانی كەركوك چارەسەرکرا.

ڕێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی: "ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دکتۆر نەعیم ئەلعەبودی ئەنجامدا و ڕەزامەندی ڕاستەوخۆی بەڕێزیانی بۆ خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک و زانکۆی تەکنیکی باکوور وەرگرت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان بە زمانی کوردی بۆ ئەوانەی ئارەزووی دەکەن، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پڕۆسەی پەروەردەیی".

ئاماژەی بەوەشکردووە، خوێندكارە كوردەكانی كەركوك دەتوانن بە زمانی كوردی وەڵامبدەنەوە و لەهەمانكاتدا پرسیارەكانیان بۆ بكرێتەوە بە كوردی و تاقیكرنەوەكەی ئەمڕۆشیان بۆ قەرەبوو دەکرێتەوە.

2024-12-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.