مەزلوم عەبدی پلانێکی چاوەڕوانکراو ئاشکرا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاشکرایکرد، داعش بەنیازە هێرش بکاتە سەر ئەو ناوەندانەی کە ئەندامانی گروپەکە و خێزانەکانی ڕێکخراوەکەی لەخۆدەگرێت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ڕۆژنامەی (The World)ی بەریتانی لە زاری فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مەزلوم عەبدی، پشتڕاستی کردووەتەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات زانیاری هەواڵگری دەستکەوتووە و پشتڕاستی دەکاتەوە داعش پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر ئەو ناوەندانەی کە ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان تێیدا دەستبەسەر کراون.
جەختیشی کردووەتوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات کار بۆ ئەمنیەتی ئەو ناوەندانە دەکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەو ڕێکخراوە.
عەبدی، باسی لە دۆخی کۆبانی باکووری سووریا کرد و هیوای خۆی دەربڕی کە "ئەمریکا فشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ڕێگری لە هێرشکردنە سەر ئەو شارە بکات، هەروەها ڕێککەوتنی ئاگربەست ئەنجامبدات".
|