کوردستان

ئاگادارییەكی گرنگ لەلایەن پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

نها نیوز – هەواڵەکان 

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، هاوڵاتیانی بەڕێز بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی حجز الالكترونی سكانی ئەم (QR) ە بكە، دەشڵێت: "ئەم باركۆدە كە كارا دەبێت بەردەستە تاكو شوێنی حجز و نامێنێت".

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا نوسیویەتی: "هاوڵاتی بەرێز بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنیت (حجز الكتروني ) سكانی ئەم (QR) ە بکە ئەم بارکۆدەکە کارا ئەبێت و بەردەستە تاکو شوێنی حجز نامێنێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی تێچووی پاسپۆرت 91 هەزار دینارە و ئەگەر (حجز الكترونی) هەبێت و حجزی ئەلەكترۆنیت نەبێت پێویستە 100 هەزار دینار رسوومات زیادەبدەیت ، لەگەڵ 91 هەزار دینار تێچووی پاسپۆرتەكە و كۆی گشتی 191 هەزار دینار دەكات، بۆیە باشترە (حجزی الكترونی) بكەیت تاوەكو تەنها 91 هەزار دینار بێت.

دەشڵێت: "بە گوێرەی كاتی دیاریكراوی خۆتان كە بە نامەی ئەلیكترۆنی بۆتان دیاریكراوە سەردانمان بكەن واتە كاتژمێر و كاتی حجزی ئەلەكترۆنییەكەت لە چ كات و بەروارێكدا بوو،ئەوا لەو كاتەدا سەردانمان بكەن و بۆ ئەوەی ئێمەش لە كاتی خۆیدا مامەڵەكانتان بۆ راییبكرێت".

لە کۆتایدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبوون، ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکەین و هەروەها تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری ڕەسەن ( اصلي ) دەکرێت ، واتە کار بە (صورة قيد الكتروني ) ، پێناسی باری شارستانی ، ڕەگەزنامەی عیراقی ) ناکرێ.
سایتی وەرگرتنی سەرەی پاسپۆرت (حجز الكتروني ) بریتی یە لە www.epp.iq


2024-12-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.