کوردستان

بەپەلە ئەفسەر و کارمەندانی ناوخۆ ئاگادار دەکرێنەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەفسەر و کارمەندانی ناوخۆ بەپەلە ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت "کارتی نیشتمانی دەربکەن".

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، وەزارەتەکە داوا لەسەرجەم ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی ناوخۆ دەکات "هەرکەس کارتی نیشتمانی نییە، پەلە بکات لە دەرهێنانی بەپێچەوانەوە ئەگەر نەیانبێت، کاریگەریی لەسەر مووچەکانیان دەبێت".

ئەوەش هاتووە "ئەو ئەفسەر و کارمەندانەی کارتی نیشتیمانیان نییە پەلە بکەن لە دەرهێنانی، یان لانیکەم وێنەیەکی تۆماری ئەلیکترۆنی (صورة قید الیکتروني) دەربکەن کە ژمارەی تایبەتی کارتی نیشتیمانی تێدا دەنوسرێت".

هەر بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەوەی بەهەر هۆکارێک دەستی ناگاتە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتیمانی سنوری خۆی، بەتایبەت ئەوانەی ناوچە کوردستانییەکانی ماددەی 140، "دەتوانن سەردانی بەشی تۆماری ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کارتی نیشتیمانی هەولێر یان دهۆک بکەن، بۆ ئەوەی بەپەلە کارەکانیان بۆ رایی بکرێت".

ئەوەش خراوەتە روو، ئەوە بەشێکە لە پێداویستی و داواکارییەکانی حکومەتی عێراق و کاریگەریی دەبێت لەسەر مووچە، "بۆیە بەپەلە ئەو کارە ئەنجامبدەن".
 
2024-12-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.