کاندیدێکی رەوتی هەڵوێست دەستی لەکارکێشایەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
کاندیدێکی دەرنەچووی رەوتی هەڵوێست بەناوی سەمیرە ساڵح دەستی لەکارکێشایەوە و ئۆپۆزسیۆنی بە "سەرابێک" لە هەرێم ناوەزەند کرد.
کاندیدێکی دەرنەچووی رەوتی هەڵوێست رونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هەر وەک ناوی "سەمیرە ساڵح"ە تیایدا ئاماژە بەوەدەکات، کە ناوبراو ناسراوە بە "هێرۆ" و رایدەگەیەنێت کە لەو حزبە دەستیلەکارکێشاوەتەوە و پاشان دەڵێت "نوقتە سەری دێڕ".
سەمیرە دەشڵێت "تەنها ئەوەندە دەڵێم؛ ئۆپۆزسیۆن لەم وڵاتەدا جگە لە خەوێکی عەسران هیچ شتێکی تر نییە و سرابێکە و قەت نابێتە راستی".
ئەو کاندیدە دەرنەچووەی رەوتی هەڵوێست لەکۆتایی رونکردنەوەکەشیدا ئەوەشی خستووەتە روو "سوپاس بۆ ئەوانەی متمانەیان بە من کرد و دەنگیان پێدام و ئەوانەشی بڕیار نەبوو دەنگ بدەن بەهۆی منەوە دەنگیاندا". وتوشیەتی "لە خزمەتکردن بەردەوامم، وەک هێرۆ".
|