دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین توانیان دەستبەسەر دوو دەبەی (35) لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەسید )بگرن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایکردووە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، شەوی 17ـی 12ـی 2024، لەسەر بوونی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و لەئەنجامی بەدوواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لە ناحیەی (ژاراوە) دوای ڕوبەڕووبونەوەی چەکداری دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستشگیرا بەسەر دوو دەبەی (35)لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەسید ) تۆمەتباران بەنیازبوون ماددەکان بگوازنەوە بۆ هەولێر.
ئاماژەی بەوەشلردووە، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (25) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
|