قوباد تاڵەبانی: هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار بەردەوامە
نها نیوز – هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نوسیویەتی: "لە دوو كۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ یان شنایدۆڤ، باڵیۆزی نوێی كۆماری چیك و یان برێم، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا جەختمانكردەوە لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كارا و خزمەتگوزار كە بتوانێت داواكارییە سەرەكییەكانی خەڵكی كوردستان وەك كێشەی بودجە و مووچە و كێشە خزمەتگوزارییەكان چارەسەربكات و لەم قۆناغە هەستیار و ئاڵۆزەی ناوچەكەشدا پارێزگاری لە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی هەرێمی كوردستان بكات".
سەبارەت بە دۆخی سوریا ئاماژەی بەوەکردووە، داوایانکردووە گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بە یەكگرتوویی و یەكڕیزییەوە هەوڵی دابینكردن و گەرەنتیكردنی مافەكانیان لە سوریای نوێ بدەن.
|