جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی بەفەرمی ناسێندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بەفەرمی پەرلەمانی سویسرا تاوانەکانی رێکخراوی داعشی دژی کوردانی ئێزیدی بەزۆرینەی دەنگ بەجینۆساید ناساند.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17 کانونی یەکەمی 2024، پەرلەمانی سویسرا بەدەنگی زۆرینەی ئامادەبوان تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشی دژی ئیزدییەکان وەک کارێکی کۆمەڵکوژی پەسند کرد.
پرۆسەی دەنگدانەکە 105 دەنگ بەرامبەر بە 61 دنگ دانی بە کۆمەڵکوژی ئیزدییەکاندا نا، هاوکات 27 پەرلەمانتار بەشداری دانیشتنەکەیان نەکردووە.
دوای پەسەندکردنی تاوانەکە پەرلەمانی سویسرا ڕایگەیاندووە، بەشێوەیەکی سیستماتیکی ئیزدییەکان ئاوارە کراون، و دەستدرێژیی سێکسییان کراوەتە سەر و شوێنە کولتوورییەکانیان وێران کراون.
ئەم دانپێدانانی پەرلەمانی سویسرا بە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە بەرامبەر تاوانەکانی رێکخراوی داعش بوو کە لە ڕۆژی 3ی ئابی 2014، هێرشیان کردە سەر شنگال و دەوروبەری بەوهۆیەوە 11 هەزار و 417 ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێنران، دواتر زۆرینەیان کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن کران.
|