کوردستان

سەعدی پیرە: جەنگی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتی رای خۆی لەسەر پێشهاتەکانی جەنگی سوریا ئاشکرا دەکات و پێێ وایە ئەو گۆڕانکارییانەی لە سوریا رویانداوە کوردستانیش دەگرێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی "گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بەشێوەیەکی ئەرێنی ئەگەر خۆمان پێلەقە لە بەختی خۆمان نەدەین".

پیرە باسی لەوەشکرد "مەزڵوم عەبدی تێکۆشەرێکی گرنگی کوردە و زۆر لەو وەسفانە زیاتر هەڵدەگرێت کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی پێکرد.

سەعدی پیرە وتیشی "پێویستە هەمیشە بەرگری لە هەرێمی کوردستان بکەین و هەرگیز رێگە بە هەرزانفرۆشکردنی نەدەین ".
 
2024-12-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.