مەسرور بارزانی کۆمەڵێک کادری پارتی لە هەڵەبجە دادەمەزرێنێت
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆکایەتی دیوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى كوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی رەزامەندیداوە بەدامەزراندنی کۆمەڵێک میلاک بۆ فەرمانگەکانی هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست، بەڵام سەرجەمیان پارتین.
بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دیوانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمى كوردستان، 28 میلاک لەکۆی 400 کەس بۆ فەرمانگەکانی هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، بەپێی زانیارییەکان سەرجەمیان پارتین و بەڵێننامەشیان پێ پڕکراوەتەوە، بەوهۆیەشەوە لەهەڵەبجە بووەتە کێشە.
|