مه‌زڵوم كۆبانێ: كورد له حه‌له‌ب له مه‌ترسیدان
نها نیوز - هەواڵەکان
فه‌رمانده‌ی گشتی هیزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) داوا دەکات لەگەڵ تورکیا کێشەکان بە ئاشتی چارەسەر بکرێن لەسووریا، چونکە داعش دهستكردوهتهوه به هێرشكردن و کوردەکان لە مەترسیدان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هیزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووە، به‌رگری له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکەن له شاری حه‌له‌ب، چونکە لە ئێستادا 250 هه‌زار كورد له حه‌له‌ب و دەوروبەری له مه‌ترسیدان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هێزه‌كانیان هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ عێراق و سوریا هه‌یه بۆ کاروباری ناوچەکە، چونکە رێکخراوی تیرۆرستی داعش دهستكردوهتهوه به هێرشكردن.
سەبارەت به په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ دەستەی ته‌حریری شام ئاشکرایکرد، لەگەڵ دەستەی تەحریری شام په‌یوه‌ندیان هەیە و بەردەوام گفتوگۆ دەکەن و بڕیاریان نه‌داوه دژی ئەوان شه‌ڕ بكه‌ن.
|