کوردستان

بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان درا

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزیرى ناوخۆى هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە نەناردنی مووچە لە بەغدا و کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کرد.

رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمی کوردستان دەربارەی کێشەکانی بەردەم نەناردنی مووچە لە بەغداوە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتی: "پرسى نەناردنى موچە لە ئێستادا لە بابەتی یاسایی دەرچووە، بووەتە بابەتێکی سیاسیی و بەغداد بڕیارى هەڵە دەدات".

وتیشی: "داواکاری ئێمە ئەوەیە بەزووترین کات ئەو مووچانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و چیتر بیانوو نەهێننەوە، چونکە ئەوەی نەدەبوو ڕادەستیان بکرێت هەموویان ڕادەست کراوە".

لەبارەى بڕیارى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان وەزیرى ناوخۆ دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانە مەرجى سەلامەتیان تێدا نییە و نایاسایین، بەڵام چارەسەرکردنیان دەبێت بەجۆرێک بێت هاوڵاتییان تێیدا زەرەرمەند نەبن.

 
2024-12-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.