نێچیرڤان بارزانی لەسەردانێکی تایبەتدا بۆ فەڕەنسا ترەمپ دەبینێت
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی نها نیوز لە ئایندەیەکی نزیکدا نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەڕەنسا دەکات و میوانداری دەکرێت بۆ مەراسمێک و پاشان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەبینێت و لەسەر چەندین پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە.
نها نیوز لە بەدواداچونەکانیدا کە لە سەرچاوەی تایبەت دەستیکەوتووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەڕەنسا دەکات و دۆناڵد ترەمپ دەبینێتن.
هۆکاری رۆشتنی ناوبراو بۆ ئەو وڵاتە لەلایەن ئیمانوێڵ ماکرۆنەوەیە کە تیایدا بەهۆی نۆژەنکردنەوەی کەنیسە سوتاوەکەی فەڕەنسا بەناوی (کاتێدرالی نۆتردام) لە رێورەسمێکدا لە پاریس دەکرێتەوە بانگهێشتکراوە.
سەبارەت بە تەوەرەکانی نێو گفتوگۆکانی ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی، نها نیوز ئەوەشێ زانیووە، کە کۆبونەوەکە لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەدیاریکراوی جەنگی سوریا، هەروەها کێشە و بابەتی کورد و عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەیە.
|