کۆمەڵی دادگەری هێرۆ عەتاری لە ریزەکانی دوورخستەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
کۆمەڵی دادگەری کوردستان بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی یەکێک لە کاندیدەکانی، ئەمەش پاش ئەوەی پێچەوانەی بڕیاری حزبەکە چووە پەرلەمان و بەشداریی یەکەم دانیشتنی کرد.
لەکاتێکدا کۆمەڵی دادگەری بڕیاری دابوو بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان نەکات، بەڵام ئەمڕۆ شەممە، هێرۆ عەتار حەمەرەشید کاندیدی دەرچووی کۆمەڵ بەشداری یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا کۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی هێرۆ عەتار حەمەرەشید.
|