کوردستان

کۆمەڵ بڕیاری کۆتایی لە بەشداری حکومەت بە یەکێتی راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ی 11ی 2024، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد و لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا و سەركردایەتی، پێشوازییان لێکرا.

مەبەست لە سەردانەكەی شاندی یەكێتی بۆ لای سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، قسە و باس بوو لەسەر پێشهات و ئەگەرەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمان و كابینەی حوكمڕانی.

لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە خەمی هاوڵاتی و بژیوی، لە پێشینەی كارەكانی هەموو لایەك بێت و حوكمڕانی بە شێوەیەك بێت كە هاوڵاتی لە سایەیدا بەهرەمەند بێت.

جارێكی دیكە سەرۆكی كۆمەڵ سەرنج و تێبینییەكانی كۆمەڵی دادگەریی لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان خستەڕوو و جەختی لە بڕیاری كۆمەڵ لە نەچوونە پەرلەمان كردەوە.

وەفدی یەكێتی باسیان لە ڕۆڵی گرنگی کۆمەڵی دادگەری کرد لە رابردوو و لە ئێستاشدا دەتوانن بە ئامادەبوونیان لە پەرلەمان رۆڵی کاریگەریان هەبێت.

پرسی مووچە یەكێك بوو لەو بابەتانەی بە گرنگییەوە باسی لێوە كرا و، داكۆكی كرا لەسەر ئەوەی پێویستە مووچە كە مافی سەرەتایی هەر فەرمانبەرێكە، بەبێ كەم و كورتی مشوری بخورێت و دابەش بكرێت و ستەم لە فەرمانبەران نەكرێت.

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.