کوردستان

پارتی و نەوەی نوێ لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کۆبوونەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، شاندی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ سلێمانییە و بۆ ئەو مەبەستە سه‌ردانی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێیان كرد و گفتوگۆیان كرد.

کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمان لەوبارەیەوە رایگەیاند "لە کۆبونەوەمان لەگەڵ پارتیدا پرۆژەی نەوەی نوێمان داوەتە پارتی". 

وتیشی "پێمان وایە دەبێت گۆرانکاری بنچینەیی بکرێت و پۆستی سەرۆک وەزیران بەرامبەر پۆستەکانی دیکە بێت و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بکرێت".

ناوبراو ئاشکراشیکرد "جگە لە شاندی پارتی لەگەڵ شاندی سەرجەم لایەنەکان کۆدەبنەوە و ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە".

ئه‌مڕۆ شاندی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ دەیەمی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ سلێمانیان كردووه‌. دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتی‌ ئه‌مڕۆ رای‌ گه‌یاند، بۆ گفتوگۆی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن.
 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.